محەمەد ئورهان تازەلاوی خەڵکی وان کە لە کاتی دەستگیرکردنەکەیدا لەلایەن پۆلیسەوە ڕوو لە کامیراکان پێدەکەنی و بووە هێمای بەرخۆدانی شاری وان، دوای 12 ڕۆژ زیندانی، ڕۆژی ڕابردوو لە زیندان ئازاد کرا.محەمەد ئورهان کە هێشتا 18 ساڵی تەواو نەکردووە، لە نارەزایەتییەکان بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکان لە شاری وان هاتبووە سەر شەقام، لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا و دوای 12 ڕۆژ مانەوە لە زیندان بە ناڕەزیەتی پارێزەران، هەمدیسان بە پێکەنینەوە ئازاد کرا.ناوبراو لە کاتی ئازاد کردنەکەیدا ڕایگەیاند کە ئێمە بۆ مافی خۆمان هاتینە سەر شەقام.
342/
١٧ نیسان ٢٠٢٤ - ١٧:٣١
News ID: 1452166
محەمەد ئورهان تازەلاوەکەی خەڵکی وان کە لە ناڕەزایەتییەکانی دوای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، دەستگیر کرابوو، ئازاد کرا.